بنچینه‌ی پێنجه‌م: چاك پێشوازی كردنی منداڵ:
به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ منداڵدا كارێكه هه‌ر ڕووده‌دات و
گرنگترین شت كه له به‌یه‌ك گه‌یشتن دا ساته‌كانی یه‌كه‌میه‌تی, خۆ گه‌ر به‌یه‌ك
گه‌یشتنه‌كه باش بو ئه‌وا منداڵ ده‌توانێت درێژه به قسه بدات و ده‌رگای
گفتوگۆ بكاته‌وه و وه‌ڵامی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بداته‌وه, به‌وه‌ش دڵی ده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی دا دێت و گیر‌و گرفته‌كانی ده‌خاته ڕوو و ده‌رباره‌ی
خۆزگه‌كانی ده‌دوێت, ئه‌وانه هه‌مووی ڕوو ده‌دات گه‌ر به چاكی و خۆشه‌ویستی و
شادی پێشوازی منداڵ كرا, وه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) هانی خه‌ڵكی بۆ ده‌دا.
ابن عساكر له عبدالله ی كوڕی جعفر ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) كه
ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه له‌سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه به
منداڵانی خاوخێزانی ده‌گه‌یشت, جارێكیان له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه و منیان بۆلای برد,
ئه‌ویش هه‌ڵی گرتم و خستمیه به‌رده‌می خۆی و پاشان یه‌كێك له منداڵه‌كانی
فاتمه‌یان بۆ هێنا و له‌پشت خۆیه‌وه داینا تا كه چوینه ناو مه‌دینه سێ كه‌س
بووین له‌سه‌ر یه‌ك وڵاخ (رواه / مسلم).
**********************